/   کوردستان

گەورەترین نەخۆشخانەی ددان لە شاری سلێمانی کرایەوە

2026-10-18
 
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٦/١٠/١٨ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، نەخۆشخانەی ددانی فایەق حاجی عەلی کرایەوە.
ئەم نەخۆشخانەیە بە گەورەترین نەخۆشخانەی ددان لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت، کە لە لایەن سەرمایەداری نیشتمانیی بەڕێز سامان حاجی فایەق دروستکراوە و بە تەواوی پێداویستییە پزیشکیەکانییەوە وەک نەخۆشخانەیەکی حکومی، پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی، کرا.

زیاتر بخوێنەوە