ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تەشرینی دووەم، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئامادەی رێوڕەسمی 242 ساڵەی یادی بنیادنانی شاری سلێمانی بوو.
لەمیانەی رێوڕەسمەکەدا، کە لە هۆڵی تەلاری هونەر بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی زۆر لە لێپرسراوانی حزبی و حکومی و هونەرمەندان و هونەردۆستان ئامادەیبوون، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بە مامۆستا لەتیف پۆڵس سەڕاف کرد کە کەسایەتییەکی دیاری بوارەکانی رۆشنبیریی و پەروەردەو رۆژنامەوانیی شاری سلێمانییە.
هەر لەو رێوڕەسمەدا، کۆمەڵێک چالاکی هونەری جۆراوجۆر پێشکەش کران.