/   کوردستان

یادێک بۆ شێخ عەبدولقادری گوللە نەبڕ لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو

2026-11-01



ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/١٠/٣١، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە یادی کەسایەتیەکی دیار و قارەمان و نیشتیمانپەرەوەری ناوچەی سەنگاو بە ناوی شێخ عەبدولقادری گوللە نەبڕ، کرد.

شێخ عەبدولقادری سەنگاو کە ناسراوە بە (شێخ عەبدولقادری گوللە نەبڕ)، یەکێک بووە لە پیاوە ئازا و نیشتیمانپەروەرەکانی ناوچەی سەنگاو، هەروەها ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی و شۆرشی نەتەوەیی گەلی کوردستاندا، بەتایبەتی لە سەردەمی شۆڕشی شێخ مەحموودی نەمردا.

زیاتر بخوێنەوە