/   کوردستان

بەئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی شۆڕشی نوێ بەڕێوەچوو

2026-10-20

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/١٠/٢٠ لە شاری سلێمانی، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی شۆڕشی نوێ لە باشووری کوردستان (١٩٧٦-١٩٩١)، کرد.
کۆنفرانسەکە بە هاوبەشی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، ئامانج لە بەستنی ئەم کۆنفرانسە ئەکادیمییە زیاتر بۆ تیشک خستنەسەر گرنگیی و بایەخی شۆڕشی نوێی گەلی کوردستانە کە ئاهێکی بەخشییەوە بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئەستەمی گۆڕی بۆ ڕاستی، هەروەها ناساندنی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگەیە بە نەوەکانی ئەمڕۆ و داهاتوو.

زیاتر بخوێنەوە