/   کوردستان
پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
2026-11-04
بە بۆنەی (٣٧)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوی یەکێتیی ژنانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ژنانی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە لە خەبات و قوربانیدانی ژنانی کوردستان دەڕوانین، چونکە بە درێژایی مێژووی ناوچەکە لە پاڵ قورساییەكان و زەحمەتییەکانی ژیاندا، هەمیشە بەشدارێکی کاراش بوونە لە خەباتی شار و شاخ و خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستاندا.
هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانییان دەبین بۆ بەردەوامبوونیان لە کار و چالاکییەکانیان، لەپێناو بەدەستهێنان و پاراستنی ماف و ئەرکەکانیان، چونکە کۆمەڵگەی پێشکەوتوو بەندە بە پاراستنی شکۆ و مافی تەواوەتیی ژنەوە.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/١١/٤