/   کوردستان

جێگری سه‌رۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە

2026-11-11
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/١١/١١ لە سلێمانی، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز ئیمانوێل مینیۆ، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە، تاوتوێکران.

هەردوولا بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و جەختیان لە هەماهەنگیی زیاتر و فراوانکردنی کاری هاوبەشی نێوانیان لەپێناو سەقامگیریی دۆخی گشتی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، کرەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، گرنگی و پێویستی یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتووگۆ و لێکتێگەیشتنی زیاتر، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.
 

زیاتر بخوێنەوە