ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/١٠/٥ لە هەولێر، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی یادی رۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیا کرد، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، رێکخرا بوو.
لە رێوڕەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە سەرکردەی سیاسی و بەرپرسانی ئیداری و دیپلۆمات و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پیرۆزبایی ئەم یادەی لە بەڕێزان دانیێل کرێبەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و كریستیان ئۆلیفكە کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، هەروەها لە گەل و حکومەتی ئەڵمانیا کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەڵمانیا، نیشاندا.
لای خۆیانەوە بەڕێزان باڵیۆز و کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا، سوپاسی بەشداریی هەمووانییان لە یادەکەیاندا کرد و رۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستانیشیان لە عێراق و ناوچەکەدا، بەرز نرخاند.