/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بە د.تەها رەسوڵ کرد

2026-10-03
ئەمڕۆ شەممە 3ی تەشرینی یەکەمی 2026، لەرێوڕەسمێکدا، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن، خەڵاتی رێزلێنانی پێشکەش بە د. تەها رەسوڵ کەسایەتی دیار و خێرخواز و رۆشنبیر کرد و چاوی بە ستافی دامەزراوەکانی کەریمی عەلەکە و کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت و دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان کەوت.
 
 
لەو رێوڕەسمەدا کە هەریەک لە هەڤاڵان مامۆستا جوامێر و مامۆستا جەلال شێخ کەریم و جوتیار نوری ئامادەیبوون، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە وتەیەکدا، ستایشی رۆڵی گەورەو بەرچاوی د. تەها رسوڵ-ی کرد کە وەک خێرخواز و رۆشنبیر و خەمخۆری خەڵکی کوردستان، ساڵانێکی زۆرە لەڕێی دامەزراوەی خێرخوازی کەریمی عەلەکە و کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت و دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان، رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە پشتیوانیکردنی بوارەکانی پەروەردەو فەرهەنگ و پڕۆژە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان و بەردەوام پاڵپشتی چاپکردنی کتێب و چالاکییە ئەدەبییەکان دەکات، جگە لە بەخشینی داهات و هاوکاری دارایی بۆ ناوەندە تەندروستییەکان، لەوانەش نەخۆشخانەی هیوا.
 
هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، تیشکی خستەسەر رۆڵی خێرخوازانەی کەسایەتی کەریمی عەلەکە لەساڵەکانی نەهامەتی و قەیرانەکاندا و رایگەیاند د. تەها رەسوڵ لە رێی رێکخراوەکانی و کارە مرۆییەکانییەوە ناوی کەریمی عەلەکەی بەزیندوویی هێشتووەتەوە.
 
پاشان د تەها رەسوڵ، لە وتەیەکدا سوپاسی شێخ جەعفەر شێخ مستەفای کرد بۆ ئامادەکردنی خەڵاتی رێزلێنانەکە و ئەو رێوڕەسم و دیدارەی بۆ ستافەکانی کەریمی عەلەکە و کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت و دەزگای رۆشنبیری جەمال عیرفان رێکخستووە، هاوکات جەختیکردەوە کە بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و بوارەکانی پەروەردە و فەرهەنگ و رۆشنبیریی.
 

زیاتر بخوێنەوە