/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ستایشی تێکۆشانی گەنجان دەکات

2026-10-31
ئەمڕۆ شەممە 31ی تەشرینی یەکەم، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان شێخ جەعفەر شێخ مستەفا؛ لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، سەرکەوت زەکی؛ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شاهۆ عوسمان؛ جێگری پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی بەڕێوبردنی مەڵبەندی (1)ی سلێمانی، لەبارەگای ئەنجومەن کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی سنووری مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی سازدرا.
 
لەکۆبوونەوەکەدا، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا رایگەیاند؛ ئەم کۆبوونەوەیە یەکێکە لە کۆبوونەوە هەرە گرنگەکان، چونکە لەگەڵ گەنجان دایە، ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی گەنجان کرد لە شۆڕش و گۆڕانکارییەکانی کوردستاندا و ئەوەی وەبیرهێنانەوە کە هەڵگیرسێنەرانی شۆڕشی نوێ هەموویان گەنج بوون، وتیشی گەنجان بزوێنەری شۆڕش و مێژوون و بەفیداکاریی و خوێنی گەشی ئەوان ئەم ئازادییەی کوردستان هاتووەتەبەرهەم.
 
لێپرسراوی ئەنجومەن، بەگەنجانی ئامادەبووی راگەیاند؛ میللەت چاوی لەدەست و بازووی ئێوەیە و هیوای خواست لەسەر دەستی ئەوان کوردستانێکی گەشەکردووتر و ئاوەدانتر بێتەئاراوە، هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ تێکۆشانی گەنجان دووپاتکردەوە.
 

زیاتر بخوێنەوە