ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئابی 2026، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی ناوەندی دەرەوەی سەر بە مەکتەبی کاروباری رێکخراوەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی کردو لەلایەن هەڤاڵ سالار مەحمود لێپرسراوی بۆردی ناوەندی دەرەوە و ستافی بۆردەوە بەگەرمیی پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەن ئامادەیبوون، باس لەدوا پێشهاتەکان و چەند بابەتێکی پەیوەست بەکاروباری رێکخراوەی پەیوەندیدار بە بۆردی ناوەندی دەرەوە کرا.
لەو چوارچێوەیەدا، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر گرنگی و بایەخی ناوەندی دەرەوە، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن پشتیوانی خۆی بۆ کارەکانیان دەربڕی.
لەلایەکی ترەوە، هەر ئەمڕۆ هەڤاڵ شێخ جەعفەر، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵانی ئەنجومەن، سەردانی بۆردی رێکخستنی سەر بەمەکتەبی کاروباری رێکخراوەیی کرد و لەلایەن هەڤاڵ زیاد شەهید جەبار و ستافی بۆردەوە بەگەرمیی پێشوازییان لێکرا.