ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تەشرینی دووەمی 2026، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای ئەنجومەن، پێشوازیکرد لە بەشداربووانی حەوتەمین کۆنفرانسی زانستی جیۆکوردستان.
لەدیدارێکدا لێپرسراوی ئەنجومەن، بەگەرمی بەخێرهاتنی بەشداربووانی کۆنفرانسە زانستییەکە کرد کە ژمارەیەکی زۆریان لە پارێزگاکانی عیراقەوە هاتبوون و ژمارەیەکیشیان لە وڵاتانی دراوسێ و جیهانەوە هاتبوون. هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنفرانسەکەیان خواست و ئاماژەی بۆ بایەخی پسپۆڕیی و ئەرک و کارەکانیان کرد و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە.