/   هەواڵی ئەنجومەن
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پێشوازیی لە قوباد تاڵەبانی دەکات
2026-11-16
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تەشرینی دووەم، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای ئەنجومەن، پێشوازیکرد لە هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال.
لەدیدارێکدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەن ئامادەیبوون، باس لە دواپێشهاتەکانی پەیوەست بە بارودۆخی کوردستان کرا و جەخت لەسەر پشتیوانیکردنی بڕیارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرایەوە کە ئامانج لێی خزمەتکردنی زیاتر کۆمەڵانی خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی ژیان و گوزەرانیانە.