/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم سەردانی رێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

2026-09-28
 ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٩/٢٨ لە شاری سلێمانی، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی، سیاسەتمەدار و رێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد.
لە سەردانەکەیدا بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە نزیکەوە لە دۆخی تەندروستی بەڕێزیانی پرسی و هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ خواستن، هەروەها رۆڵ و کاریگەری بەڕێز کاک عومەری سەید عەلی لە قۆناغە جیاجیاکانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستاندا بەرز نرخاند و وەک سەرکردەیەکی لێهاتوو و خاوەن ئەزموون لە پڕۆسەی سیاسی و دڵسۆز لە بەرپرسیارێتیدا پێناسەی کرد.
 

زیاتر بخوێنەوە