/   کوردستان

مەراسیمی کردنەوەی هۆڵی چالاکی لەقوتابخانەی حاجی پرشنگ لەسلێمانی بەڕێوەچوو

2026-09-27
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/٩/٢٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێزان دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەشداریی لە مەراسیمی کردنەوەی هۆڵی چالاکی حاجی پرشنگ لە سلێمانیدا، کرد.
 
مەڕاسیمەکە لە قوتابخانەی حاجی پرشنگ شێخ ڕەشیدی بنەڕەتی لە شاری سلێمانی بەڕێوە چوو، ئامانج لە کردنەوەی هۆڵی چالاکیی لەم قوتابخانەیەدا زیاتر بۆ گرنگیی و بایەخدانە بە کەرتی پەروەردە و پەرەپێدانی توانا و بەهرەی قوتابییان بە شێوەیەکی گشتی، لە هەمان کاتدا هاندەرێکە بۆ ئەو قوتابییانەی کە خاوەن پڕۆژە و بیرۆکەی جوانن لە بواری هونەر و پەروەردە و فێربوون، کە ئەمەش بنەمایەکی گرنگە بۆ گەشەسەندنی پەروەردە و کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو لە بوارە جیاوازەکاندا.
 

زیاتر بخوێنەوە