/   کوردستان

کونسوڵی گشتیی روسیا ماڵئاوایی لەجێگری سەرۆکی هەرێم دەکات

2026-09-27
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/٩/٢٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕوسیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم رۆبن، کرد.
 
لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆک سوپاس و پێزانینی بۆ کارەکانی بەڕێز ماکسیم رۆبن دەربڕی، کە لە ماوەی ڕابردوودا وەک کونسوڵی گشتیی ڕوسیا لە هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا گێڕاوە، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
 
لای خۆیەوە بەڕێز ماکسیم رۆبن، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایه‌نه‌ پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له‌ سەرخستنی كار و ئەرکەکانی لە ماوەی ڕابردوودا كرد و خواستی ووڵاتەکەشی بۆ بەرەپێدان بە پویوەندییەکانی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە. 
 
بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ دوایین پێشهات و گرژییەکانی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
 

زیاتر بخوێنەوە