/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا کرد

2026-09-22
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٩/٢٢ بەڕێز شێخ 
جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، پێشوازیی لە به‌ڕێز رائد فلیپۆ سیمۆنچێلی، کرد.

لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم بە سوپاس و پێزانینەوە، کارەکانی بەڕێز رائد فلیپۆ سیمۆنچێلی لە ماوەی ئەرکەکەیدا، وەک فەرماندەی سەربازیی هێزی تایبەتی ئیتاڵیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەرز ‏نرخاند و هیوای سەرکەوتنی لە کاری داهاتوودا بۆ خواست.

لای خۆیەوە بەڕێز رائد فلیپۆ سیمۆنچێلی، سوپاسی پاڵپشتی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی لە سەرخستنی کارەکانیدا کرد و جەختی لە گرنگیی بەردەواميی پەیوەندی و هەماهەنگییە سەربازی و مرۆییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.

دوایین پێشهاتەکانی رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى بەسەر عێراق و هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ يه‌كخستنه‌وه‌ى تەواویی هێزی پێشمه‌رگه، تەوه‌رێكی ديكەی دیدارەکە بوو.

زیاتر بخوێنەوە