ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٩/٢١ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی یەکخستنی هێزی پێشمەرگەدا کرد.
رێوڕەسمەکە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و عەبدولئەمیر شەمەری بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەربازیی و حکومی، بەڕێوە چوو.
لە رێوڕەسمەکەدا یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی جەنگی ئەمەریکا و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی راگەیەندرا، کە لە ژێر یەک فەرماندەی گشتی و لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە، کە خۆی لە دوو فەرماندەی دەڤەر و یازدە فیرقەی سەربازیی و دوو هێزی پشتیوانیدا دەبینێتەوە و کاروبارەکانیان وەک هێزێکی دەستووری جێبەجێ دەکەن.