/   کوردستان

زانکۆی سلێمانی ناوی چووە کتێبی گینسەوە

2026-09-03
زانكۆی سلێمانی بەهۆی دروستكردنی گەورەترین رستەی بە درەخت چێنراو ناوی دەچێتە كتێبی گینسەوە
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٩/٣ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرۆژەی نووسینی گەورەترین رستەی بە درەخت چێنراو بە ناوی (UNIVERCITY OF SULAIMANI) لە شاری سلێمانیدا، کرد.
 
رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی كتێبی پێوانەیی گینس و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی ئیداری و مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتیی سیاسی و ئەکادیمی و شارەزایانی بواری ژینگە بەڕێوەچوو.
 
زانکۆی سلێمانی کە بە زانکۆی دایک ناسراوە، هەمیشە لە هەوڵی بەرەوپێشچوونی زانست و ڕیزبەندییە جیهانییەکاندا بووە، چاندنی شەش هەزار نەمام جگە لە گرنگیدان بە سەوزکردنی ژینگە و پاک ڕاگرتنی سروشت و ناساندنی زانکۆی سلێمانی بە ڕووی جێهاندا، ناوبانگێکی گرنگیشە بۆ گەلی کورد و ناساندنی ناوی کوردستان لە سەر نەخشەی جیهاندا.
 

زیاتر بخوێنەوە