/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە

2026-08-26
دوێنێ سێشەممە ٢٠٢٦/٨/٢٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز جەنەڕال شنایدەر، بەرپرسی هێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیای فیدراڵ و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها مه‌ترسييه‌كانى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى له‌سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيرى ناوچەکە، گفتووگۆیان لەبارەوە کرا.
هەردوولا جەختیان لە پێویستی و بەردەوامبوونی هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی داعش لە ناوچەکەدا کردەوە، هەروەها بە گرنگییەوە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لەگەڵ بەردەوامیی پشتیوانییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

 

زیاتر بخوێنەوە