/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا کۆبووەوە

2026-08-25
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٨/٢٥، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازییکرد لە بەڕێز کریستیان ئۆلکفە، کونسوڵی گشتیی نوێی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان.

لە کۆبوونەوەکەدا به‌ڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم، بەخێرهاتن و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەڕێز کریستیان ئۆلکفە، وەک کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، هەروەها پاڵپشتی هەرێمی کوردستانی بۆ زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە بەڕێز کریستیان ئۆلکفە، کونسوڵی گشتیی نوێى ئەڵمانیا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە ئەرکە نوێیەکەی لە هەرێمی کوردستان، جەختی لە گرنگیی بەردەواميی پەیوەندییە دیپلۆماسی و هەماهەنگییە مرۆییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.

زیاتر بخوێنەوە