بە بۆنەی یادی لە دایکبوونی پێشەوای مرۆڤایەتی حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزباییەکی گەرم لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی، دەکەم. داواکارم لە خوای گەورە دەرگای رەحمەت و خێر و خۆشی بە سەر گەلەکەماندا بکاتەوە.
گرنگە لەم یادە پیرۆز و پڕ شکۆیەدا، باوەشی یەکتر قبووڵکردن بکەین بە دەستپێکی ئاشتبوونەوە و گەڕاندنەوەی متمانە بە یەکتر، لەپێناو بەجێگەیاندنی پەیامی سەروەرمان محەمەد (د.خ)،کە پەیامی ئاشتی و یەکسانی و ڕاستگۆیی بوو بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و بەرەوپێشچوونی شارستانییەت لە سەرتاسەری جیهان.
ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە ببێت بە دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایی نێوان گشت گەلانی جیهان، لەپێناو پاراستنی بەهای بەرزی مرۆڤایەتی.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١٢ی رەبیعولئەووەلی ١٤٤٨ی کۆچی
٢٥ی ئابی ٢٠٢٦