/   کوردستان
جێگری سەرۆكی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی بریتانیا و كونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا كۆبووەوە
2026-08-19
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٨/١٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازییکرد لە بەڕێزان ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و خاتوو هۆڵی ڤێر، كونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبونەوەکەدا بهڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم، وێڕای پیرۆزباییکردن لە دەستبەکاربوونی خاتوو هۆڵی ڤێر، وەک كونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی خۆی بۆ سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا، نیشاندا.
لای خۆیەوە بەڕێز خاتوو هۆڵی ڤێر خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر دەستبەکاربوونی وەک كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لە بەردەوامی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، کردەوە.
بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، دوایین پێشهاتەکانی رۆژههڵاتى ناوهڕاست و لێكهوتهكانى بەسەر عێراق و هەرێمی کوردستانەوە لەگەڵ پرۆسهى چاكسازى و يهكخستنهوهى پێشمهرگه، تەوهرێكی ديكەی كۆبوونهوەکە بوو.