ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئابی 2026، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی دامەزراوەی ڤیم و یەکێتیی ژنانی کوردستانی کرد و لەلایەن بەڕێز لاڤە حیکمەت، سەرۆکی دامەزراوەی ڤیم و سەرپەرشتیاری یەکێتی ژنانی کوردستانەوە بەگەرمیی پێشوازیی لێکرا.
لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەن ئامادەیبوون، جەخت لە رۆڵی کارای ژنان لەتەواوی کایەکان و پاڵپشتیکردنی دەنگی نوێ کرایەوە بە ئامانجی متمانەبەخشین بە ئەندامان و بەرزکردنەوەی ئاستی تواناسازیی ژنان لە سەرجەم بوارەکاندا.
لەوچوارچێوەیەدا هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پشتیوانی و هاوپشتی خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانیان دەربڕی.