ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٧/٢٢ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی وەک کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازییکرد لە بەڕێز یان برێم.
لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم سوپاس و پێزانینی بۆ کارەکانی بەڕێز یان برێم دەربڕی، کە لە ماوەی رابردوودا وەک کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان، رۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا گێڕاوە، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە بەڕێز یان برێم، سوپاسی پاڵپشتی و هاریكاریی لایهنه پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی له سەرخستنی كار و ئەرکەکانی لە ماوەی رابردوودا كرد و بەردەوامیی پشتیوانی و هاریکاریی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە.