ئێوارەی ئەمڕۆ سئ شەممە٢٠٢٦/٧/١٤ لە هەولێر، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە رێوڕەسمی رۆژی نیشتمانیی فەرەنسادا کرد، کە لە لایەن کونسوڵخانەی گشتیی فەرەنساوە لە هەرێمی کوردستان، رێکخرا بوو.
لە رێوڕەسمەکەدا وێڕای بەرپرسانی ئیداری و کەسایەتیی سیاسی و ئەکادیمی، ژمارەیەک لە کارمەند و فەرمانبەرانی کارگێڕیی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان تیایدا بەشدار بوون، بەڕێز یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان لە وتەیەکدا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی بە ڕێکخستنی ڕێوڕەسمەکە و سوپاسگوزاریی بۆ بەشداریی ئامادەبووان، جەختی لە برەودان بە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کردەوە.
هەروەها بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ئەم یادەی لە بەڕێز کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان دەربڕی.