/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی دەکات

2026-07-13

ئەمڕۆ دووشەمە 13ی تەمووزی 2026، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای ئەنجومەن، پێشوازیکرد لە بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال.
لەدیدارێکدا کە ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەن ئامادەیبوون، تیشکخرایەسەر گەشتە سەرکەوتووەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ وڵاتانی تورکیا و ئەلبانیا کە رۆڵی بەرچاوی دەبێت لە پتەوکردنی رایەڵەی پەیوەندییە هەمەلایەنەکانی نێوان هەرێم و تورکیا لەلایەک و هەرێم و ئەلبانیا لەلایەکی تر.
هاوکات، باس لەدوا پێشهاتەکانی دۆخی هەرێم و ناوچەکە کرا و لەو رووەوە جەخت لەسەر پێگەی گرنگی یەکێتی و پەیوەندییە فراوانەکانی لەسەر هەرسێ ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.
لەو چوارچێوەیەشدا تێڕوانینی یەکێتی سەبارەت بە بایەخی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێویست بەدانیشتوانی هەرێم دووپاتکرایەوە، بەچەشنێک کە شایستەی خۆڕاگری و قوربانییەکانی کۆمەڵانی خەڵک بێت.
هەر لەو دیدارەدا، هەڤاڵ شێخ جەعفەر، کۆپییەکی لە کتێبی ( کڵپەی ژێر خۆڵەمێش) کە بیرەوەرییەکی شیکاریی بەڕێزیانە، پێشکەش بە بەڕێز قوباد تاڵەبانی کرد.

زیاتر بخوێنەوە