/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات

2026-07-12
 
  ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی تەمووزی 2026، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەن، سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کردو لەلایەن بەڕێزان باڵیۆز د. محەممەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەکە و یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەکەوە بەگەرمیی پێشوازییان لێکرا.

لەدیدارێکدا، باس لە کاروچالاکییەکانی دامەزراوەکە کراو لەو رووەوە، هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردەوە.

زیاتر بخوێنەوە