/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ شاندێکی کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا کۆبووەوە

2026-07-08
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٧/٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ‏ھەرێمی کوردستان پێشوازییکرد له‌ بەڕێز دانیال ئێگەرت و شاندێکی یاوەری لە کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر.

لە کۆبوونەوەکەدا، ‌پەیوەندییەكانى ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوایین گۆڕانکارییەکان و بارودۆخی ئەمنی ناوچەکە، یارمەتییە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بۆ پێشمەرگە و چەند پرسێکی گرنگی هاوبەش، تاوتوێ کران.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامی و برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کردەوە و رۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا و هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بە پێویست زانی.

پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
 

زیاتر بخوێنەوە