/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە

2026-07-07
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٧/٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، کرد.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرەنسا کرا، کە تیایدا گرنگیی بەردەوامی و فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا، دووپات کرایەوە، هەروەها سەبارەت بە کێشە و گیروگرفتەکانی هەولێر ـ بەغدا، جەخت لە بەردەوامبوونی گفتوگۆ و دانوستاندنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بەپێی دەستوور، کرایەوە.
 
پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خستنەڕووی دوا هەوڵ و هەنگاوەکانی پرۆسەکە، هەروەها هەڵسەنگاندنی رەوشی گشتیی ناوچەکە، دوو تەوەری دیکەی گفتوگۆکان بوون کە بیروڕا لەبارەیانەوە ئاڵوگۆڕ کرا.
 

زیاتر بخوێنەوە