/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن کۆبووەوە

2026-06-28
 
ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/٦/٢٧ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز ئیندۆ ئەکیرا، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
 
لە دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتی ژاپۆن، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران، هەروەها جەخت لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە، بەتایبەت لە بوارەکانی گەشەپێدانی ژێرخان و ئاوەدانکردنەوە و ئابووری و بازرگانیدا. 
 
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی و پێویستیی یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لەپێناو تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی بوونەتە ڕێگر لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
 
دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و بەردەوامبوونی گفتووگۆ و لێکگەیشتنی نێوان هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
 

زیاتر بخوێنەوە