/   کوردستان
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبووەوە
2026-06-24
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٦/٦/٢٤ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازییکرد لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان ئیتاڵیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق، بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
پڕۆسهى چاكسازی و يهکخستنهوهی پێشمهرگه، پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو کە بەڕێز تۆماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان، ئامادەی بوو.