شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی سیاسەتمەدارو تێکۆشەر د. هۆمەر شێخ موس دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 8ی حوزەیرانی 2026، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەشاری سلێمانی، سەردانی سیاسەتەدارو تێکۆشەری دیاری کورد بەڕێز د. هۆمەر شێخموس ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.
لەدیدارێکدا وێڕای هەواڵپرسین و هیواخواستنی تەندروستیی باش بۆ بەڕێزیان، باس لە دۆخی گشتی و دوا پێشهاتەکان کرا.