/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازی لەڕاوێژکاری سەربازیی بریتانیا دەکات

2026-06-08
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٦/٨ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک راوێژکاری سەربازیی بریتانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، پێشوازییکر لە به‌ڕێز کۆڵۆنێڵ کریس هێڵیر.
 
لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم بە سوپاس و پێزانینەوە، کارەکانی بەڕێز کۆڵۆنێڵ کریس هێڵیری لە ماوەی ئەرکەکەیدا، وەک راوێژکاری سەربازیی بریتانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش بەرز ‏نرخاند، هەروەها ئەو هاوکارییە سەربازییانەی کە وڵاتەکەی پێشکەش بە هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستانی کردووە، بە گرنگ و کاریگەر لە قەڵەم دا، بە تایبەتی لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدا.
 
لای خۆیەوە بەڕێز کۆڵۆنێڵ کریس هێڵیر، سوپاسی پاڵپشتی و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانی لە سەرخستنی کارەکانیدا کرد و جەختی لە گرنگیی بەردەواميی پەیوەندی و هەماهەنگییە سەربازی و مرۆییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، کردەوە.
 

زیاتر بخوێنەوە