ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٦/٦/٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازییکرد لە بەڕێز ئاکی کاوپینەن، جێگری باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق.
لە دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی فینلەندا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی ناوچەکە، تاوتوێ کران.
لە دیدارەکەدا، بەڕێز جێگری سەرۆکی هەرێم سوپاسی وڵاتی فینلەندای کرد لە بەرانبەر یارمەتییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان، بە تایبەت لە رووبەڕووبونەوەکانی دژ بە داعش و ڕاهێنانەکانیان بە پێشمەرگە، هەروەها جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان فینلەندا و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش کردەوە.
سەبارەت بە رەوشی ناوخۆ و پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، هەردوولا لەپێناو سەرخستنی پرۆسەکەدا، بە بایەخەوە لە پێویستیی یەکڕیزیی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیان روانی.