/   هەواڵی ئەنجومەن

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەردانی ژمارەیەک ئۆرگان و دامەزراوەی یەکێتی دەکات

2026-06-02

ئەمڕۆ سێشەممە 2ی 6ی 2026، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵان مامۆستا جەلال شێخ کەریم و بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامانی سەرکردایەتی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەن، سەردانی هەریەک لە ئەنجومەنی پشتیوانی و دەزگای چاودێری دارایی و  مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی و دەزگای روناکبیری ئۆرگانی تایبەتی کرد.

 لەو چوارچێوەیەدا، هەڤاڵ شێخ جەعفەر و هەڤاڵانی، سەردانی سکرتاریەتی ئەنجومەنی پشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان کرد و لەلایەن هەڤاڵ وەستا رەسوڵ، لێپرسراوی ئەنجومەنی پشتیوانی یەکێتییەوە بەگەرمیی پێشوازییان لێکرا.
پاشان سەردانی دەزگای چاودێریی داراییان کرد و لەلایەن خاتوو فەوزیە نەزیف پێشوازییان لێکرا و دواتر سەردانی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانییان کردو لەلایەن هەڤاڵ سەرکەوت زەکی سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی و چەمچەماڵەوە بەگەرمیی پێشوازییان لێکرا. دوا وێستگەی سەردانەکەی هەڤاڵ شێخ جەعفەر، دەزگای روناکبیری ئۆرگانی تایبەت بوو کە لەلایەن هەڤاڵ بورهان سعید سۆفی لێپرسراوی دەزگاکەوە بەگەرمیی پێشوازی لێکرا.
لەکۆی ئەو سەردان و دیدارانەدا، هەڤاڵ شێخ جەعفەر، پشتیوانی خۆی نیشاندا بۆ سەرخستنی کارو بەرنامە و ئەرکەکانی تەواوی ئەو ئۆرگان و دامەزراوانە.

زیاتر بخوێنەوە