/   کوردستان
لە ساڵیادی کۆچی دوایی کاک نەوشیروان مستەفادا
2026-05-19
ئەمڕۆ ٩ ساڵ بە سەر کۆچی دوایی سیاسەتمەدار و بیرمەند و شۆڕشگێڕی گەلەکەمان کاک نەوشیروان مستەفادا تێدەپەڕێت، لەم یادەدا بەوپەڕی وەفاداری و شکۆوە لە ڕۆحی بەرزەفڕی دەڕوانین و هەمیشە بیرکردنەوە و یاد و یادەوەرییەکانی، لەپێناو بەرەوپێشچوونی دۆزی رەوای گەلی کورد و کوردستان لە هزرماندا بە نەمری دەمێنێتەوە.
کاک نەوشیروان مستەفا، گەنجینەیەکی دەوڵەمەند بوو لە بواری سیاسەت و فکر و فەرهەنگی کوردی و زمانەوانی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، لە هەمان کاتدا سەرکردەیەکی وردبین بوو بۆ شیکردنەوەی بابەتە هەستیارەکانی پەیوەست بە بنەماکانی پڕۆسەی حوکمڕانی لە ناوچەکەدا.
دەکرێ بۆ قۆناغی ئێستامان بە رۆحیەتێکی نیشتیمانپەوەرانە سوود لە ئەزموونە پڕ بایەخەکانی کۆچکردووان هەڤاڵ مام جەلال و کاک نەوشیروان وەربگرین بۆ درێژەدان بە پڕۆسەی حوکمڕانییەکی تەندروست و گشتگیر، لەپێناو خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی هەرێمی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٦/٥/١٩