/   هەواڵی ئەنجومەن

له‌سه‌ر راسپارده‌ی‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا دیاری پێشکەش بە کەم ئەندامانی داون کرا

2026-05-13
ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئایاری 2026، لەسەر راسپاردەی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕێک دیاری پێشکەش بە کەم ئەندامانی داونی سەر بەپەیمانگای "هانا"
کرا.

 دیارییەکان، لەلایەن ستافێکی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانەوە گەیەندرایە کەم ئەندامانی داون.

پەیمانگای "هانا"، پەیمانگایەکی تایبەت بە شیانی کەم ئەندامانی داونە و سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کەم ئەندامانی سلیمانییە.

زیاتر بخوێنەوە