/   کوردستان
جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیا کۆبووەوە
2026-05-10
بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ ثۆرستن پیچا، راوێژکاری سەربازیی ئەڵمانیا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق، هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکە و هاوکارییە سەربازییەکانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە، تاوتوێ کران.
هەردوولا جەختیان لە گرنگی و بەردەوامیی یارمەتییەکان و هاریکاری هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییەکانی کردەوە، لەپێناو سەقامگیریی و ئاسایشی ناوچەکە.
دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ ململانێ و ئاڵۆزییە هەنووکەییەکانی ناوچەکە لەگەڵ پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.