/   هەواڵی ئەنجومەن

له‌سه‌ر راسپارده‌ی‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا بڕێک پێداویستیی و کەرەستە بۆ چارەخوازانی نەخۆشخانەی دەروونی چرا دابینکرا

2026-05-07
 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئایاری 2026، لەسەر راسپاردەی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕێک کەرەستە و پێداویستی بۆ چارەخوازانی نەخۆشخانەی دەروونی چرا دابینکرا.

 کەرەستە و پێداویستییەکان، لەلایەن ستافێکی تایبەتی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەکەو لەلایەن ئیدارەی نەخۆشخانەکەوە وەرگیرا.
 

زیاتر بخوێنەوە