نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2ی ئایاری 2026، لە سەر راسپاردەی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەیران و نیوەڕۆخوانێک بۆ چارەخوازان و کارمەندانی نەخۆشخانەی دەروونی چرا رێکخرا.
نیوەڕۆ خوانەکە، لەلایەن ستافێکی تایبەتی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانەوە، لە سەیرانگەی قەشقوڵی هاوینەهەواری دوکان، رێکخراوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا،
لە سەر راسپاردەی هەڤاڵ شێخ جەعفەر، چەندینجار، سەیران و نیوەڕۆخوان و ئێوارەخوانی بەربانگ بۆ چارەخوازان و کارمەندانی نەخۆشخانە دەروونییەکان سنووری سلێمانی، رێکخرا.