بە بۆنەی ١٢٨ـەمین ساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی (کوردستان)ی رەوانشاد (میر میقداد مەدحەت بەدرخان) و ٢٨ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونیان لە بواری ڕۆژنامەوانیی بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا بە بایەخەوە لە کار و چالاکییەکانی بواری رۆژنامەگەریی دەڕوانم و هەموو پشتگیرییەکی خۆم بۆ رۆژنامەنووسانی حەقبێژ و راستگۆ دووپات دەکەمەوە، هەروەها جەخت لە بەرەوپێشبردنی کاری میدیایی لە چوارچێوەی ئەو یاسا رۆژنامەگەرییانەی کە لە کوردستاندا هەیە دەکەمەوە و بە پێویستی دەزانم دوور لە کۆتوبەندی ململانێی سیاسیی زەمینەی لەبار بۆ رۆژنامەنووسان بڕەخسێنرێ، لەپێناو دەستکەوتنی زانیاری دەربارەی راست و دروستی بابەتەکان و نیشاندانی سیمایەکی جوانی دیموکراسی تایبەت بە پرسی ڕۆژنامەوانی.
درود و سڵاو بۆ گیانی پاکی ئەو رۆژنامەنووسانەی کە لە ڕێگای قەڵەم و دەنگە بوێر و ئازاکانیان، گیانیان بەخشی بۆ ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٤/٢٢