وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هێرشە بەردەوامانەی کە بە درۆن دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و دەبێتە هۆی نانەوەی کارەسات بۆ سەر ماڵ و حاڵی هاوڵاتییانی سڤیل و بێتاوان، هاوسۆز و هاوخەمی هەموو ئەم ماڵ و خێزانانەشم کە دەکەونە بەر ئەم جۆرە هێرشە تیرۆریستییانە.
لێرەدا بەوپەڕی نیگەرانییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ڕادەگەێنم بۆ بنەماڵە و کەسوکاری ئەم دوو هاوسەرەی کە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی لە گوندى زهرگهزهويى سهر به پارێزگاى ههولێر، شەهید بوون.
داواکارم لە خودای مەزن بە میهرەبانی و بەزەیی خۆی گیانی پاکیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکار و ئازیزانیان ببەخشێت.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٤/٧