/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەرەنسا کۆبووەوە

2026-04-06


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٤/٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و مەترسییەکانی داعش لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا. سەبارەت بە پەیوەندییەکانیش، دووپات لە گرنگیی بەردەوامی و پەرەپێدانیان، بە تایبەت لەڕووی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە لە بڕی شەڕ و ماڵ وێرانی، کرایەوە.

پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە، پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا، هەروەها گرنگی یەکدەنگیی و یەکڕیزی نێوان لایەنە کوردستانییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

زیاتر بخوێنەوە