/   کوردستان

جێگری سەرۆکی هەرێم لەگەڵ کونسوڵی گشتیی روسیا کۆبووەوە

2026-04-06


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٦/٤/٦ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕۆبن، کونسوڵی گشتیی روسیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و ناوچەکە، پەیوەندییەکانی نێوان روسیا و هەرێمی کوردستان، هەروەها پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و کێشە هەڵواسراوەکانی هەولێر ـ بەغدا و چەند پرسێکی هاوبەش و جێی بایەخی هەردوولا، تاوتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وێڕای خستنەڕووی پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە، ئاڵۆزی و دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخى ناوچەکە و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

زیاتر بخوێنەوە