بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەم، هیوادارم خوای گەورە ڕۆژوو و نزاکانیان لێ قبووڵ بکات و لە کەشێکی ئارام و سەقامگیر ئەم جەژنە بەسەر ببەن.
لەم بۆنەیەدا جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان گشت پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە، ئومێدەوارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی زیاتر ڕەنگدانەوە و بەهێزبوونی ئەم گیانی برایەتییە، چونکە هەرێمی کوردستان ماڵی هەموو لایەکمانە بێ جیاوازی، پاراستن و بەرەوپێشبردنیشی لە ڕووی ئاسایش و سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەوە ئەرکێکی نیشتیمانییە و شانازییە بۆ هەمووان.
دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و شادیدا بژین.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٤/٥