بەوپەڕی نیگەرانییەوە و بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستی و درۆنییەی ئەمڕۆی سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک دەکەم، کە ئامانج تیایدا تەنها تێکدانی ئاسایش و ئەو سەقامگیرییەیە کە لە هەرێمی کوردستاندا هەیە.
داواکارم لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و دامودەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، شکۆ و سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان بپارێزن و ڕێگربن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرش و پەلامارانەی کە لە لایەن گرووپە چەکدارە لە یاسا دەرچووەکانی عێراقەوە دەکرێنە سەر کوردستان.
ئومێدەوارم لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بەم هێرشە، ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بە سزای یاسایی خۆیان بگەن، لەپێناو پاراستنی سەروەری و ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٣/٢٨