/   کوردستان

پەیامی جێگری سەرۆکی هەرێم بۆ جەژنی رەمەزانی پیرۆز

2026-03-19
 
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هەروەها ئەم جەژنە لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و گشت پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز دەکەم. هیوادارم پشووی جەژن لە کەشێکی ئارام و دوور لە دڵەڕاوکێی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەسەر ببەن.
 
لەم جەژنەدا، جەخت لە پێکەوەژیان و ئاشتییانەی نێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەینەوە، ئومێدەوارم ئاشتی و تەبایی باڵ بەسەر جیهاندا بکێشێت و کۆتایی بەو شەڕ و خوێن رشتن و ماڵوێرانییەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنرێت و هەمووان بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتووگۆ کە تەنها چارەسەری بەردەم کێشە و ئاڵۆزییەکانە، لەپێناو هێنانەکایەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە و پاراستنی گیانی گشت هاووڵاتیان.
 
دووبارە جەژنی رەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت و خوای گەورە رۆژوو و نزای هەموو لایەک قبووڵ بکات.
 
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
١٩ی ئاداری ٢٠٢٦

زیاتر بخوێنەوە