ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئاداری 2026، لەرێوڕەسمێکدا، هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای ئەنجومەن، خەڵات و مەدالیای رێزلێنانی رێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکانی پارێزگای سلێمانی پێشکەش کرا.
لەمیانەی رێوڕەسمەکەدا، وەرزشکارە دێرینەکان ستایشی رۆڵی بەرچاوی هەڤاڵ شێخ جەعفەر-یان کرد کە بەردەوام پشتیوانی وەرزشکاران و بواری وەرزشییە، بەتایبەت وەرزشکارە دێرینەکان و خەمخۆرانە هاوکارییان دەکات.
لەبەرانبەردا هەڤاڵ لێپرسراوی ئەنجومەن، وێڕای سوپاسکردنی رێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکان،
تیشکی خستەسەر گرنگی و بایەخی وەرزش لەژیانی گەلاندا و جەختیکردەوە کە وەرزش رووی شارستانی و پێشکەوتن و لێبوردەی هەر میللەتێک نیشان دەدات و پەیامی ئاشتی نێوان گەلانە، هەربۆیە بەئەرکی خۆی دەزانێت کە هەمیشە پاڵپشتی وەرزش و وەرزشکارانی کوردستان بێت.