/   هەواڵی ئەنجومەن

بەسەرپەرشتی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا رێوڕەسمێک بۆ رێزگرتن لەقوربانیانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو

2026-03-16




کاتژمێر 11:11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئاداری 2026، لە 32 هەمین ساڵیادی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجەدا، بەسەرپەرشتی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگۆڕەپانی بینای ئەنجومەن، رێوڕەسمێک بۆ رێزلێنان لە قوربانیانی تاوانەکە رێکخرا.

لەو رێوڕەسمەدا کە هەڤاڵانی ئەنجومەن ئامادەی بوون، هەردوو ئاڵای پیرۆزی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان نزم کرانەوەو هەڤاڵانی ئەنجومەن رێزو ستایشیان بۆ قوربانیانی هەڵەبجە دووپاتکردەوە.

زیاتر بخوێنەوە