ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئاداری 2026، لە سەر راسپاردەی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێوارەخوانێکی بەربانگ بۆ چارەخوازان و کارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا رێکخرا.
ئێوارە خوانەکە، لەلایەن ستافێکی تایبەتی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانەوە، بۆ نزیکەی 300 کەس لە چارەخوازان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە رێکخرا.
جێی وبیرهێنانەوەیە، لەمانگی پیرۆزی رەمەزانی ساڵی پاریشدا، لەسەر راسپاردەی هەڤاڵ شێخ جەعفەر، ئێوارەخوانێکی بەربانگ بۆ چارەخواران و کارمەندانی نەخۆشخانەکە رێکخرا.